کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەیەك بۆ پشتگیری‌لەبرایانی كوردپوور لەشاری سلێمانی بەڕێوە چوو

15:13 - 21 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەدەسبەسەر كردنی رۆژنامەنووسانی كوردستانی رۆژهەڵات و مەحكووم كردنی، گرتنی برایانی كورد پوور لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەیەك بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٠ی بانەمەڕ كۆبوونەوەی پشتیوانی لەمەسعوود و خوسرەو كوردپوور بەڕێوە چوو و لەو كۆبوونەوەیەدا داوای ئازاد كرانی ئەو دوو رۆژنامەنووسە كراوە.


هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پەیامی‌بنەماڵەی‌مەسعوود و خوسرەو خوێندرایەوە، لەپەیامەكەدا هاتبوو: ماوەی دوو مانگە برایانی رۆژنامەنووسی كورد (خوسرەو و مەسعوود كوردپوور) لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ئێرانەوە دەستبەسەر كراون و هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەر كردنیان نەك بە ئێمە وەكوو بنەماڵە، بەڵكوو بە خۆشیان رانەگەیەندراوە و لەژووری تاكەكەسی زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ‌دان و چارەنووسیان ناڕوونە.
دواتریش چەندین پەیام‌و وتار لەو پێوەندییەدا و بۆ پشتگیری لەكوردپوورەكان پێشكەش كران.