کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆرگانێکی حکوومەتیی رێژیمی ئێران: هێرش بۆسەر دەفتەری شارلی ئیبدۆ، کردەوەیەکی پیرۆزە

18:46 - 25 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: یەکێک لە بلاڤۆکەکانی سەربە گرووپی ئەنساری حیزبووڵڵای رێژیمی ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایی لە کردەوەی تیرۆریستیی دژی شارلی ئیبدۆ کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حەتوونامەی یالثارات الحسین سەر بە گرووپی ئەنساری حیزبووڵڵای رێژیمی ئێران، لە تازەترین ژمارەی خۆیدا، تاوتوێی هیرش کردنە سەر بلاڤۆکی شاڕڵی ئیبدۆی کردووە و ئەو کردەوە تێرۆریستییەی بە کارێکی پیرۆز وەسف کردوە.

ئەو حەوتوونامەیە کە سەربە ئەنساری حیزبووڵڵایە، یەکێک لە دەست رۆیشتووترین گرووپەکانی رێژیمی ئێرانە کە کردەی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بلاڤۆکی شارلی ئیبدۆی جیا لە بکەرانی ئەو کردەوە تێرۆریستییە بە کارێکی پیرۆز وەسف کردوە.

حەوتوونامەی یالثارات الحسین لە ژمارەی ٧٨٠ی خۆیدا بە سەردێڕی امسال ایام ربیع نور علی نور شد/ دشمن هتاک نبی روانه گور شد و بە سەردێڕی حمد و سپاس بی کران خدای سرمدی و هزاران تبریک و تهنیت به امت محمدی  پێشوازیی لە کوژراوانی کارمەندانی بلاڤۆکی شارلی ئیبدۆ کرد.

ئەو ئۆرگانە حکوومەتییەی رێژیمی ئێران، کردەوەی تێرۆریستی پاریسی اجرای کیفر مشروع سب النی  ناودێر کردووە و بە پرسیارێک عادڵانەیە بڕیاری فڵان دادگای سەرکەوتووی رۆژئاوا بەڕێوە بچێت بەڵام بڕێاری جەعفەری سادق وەک خۆی بمێنیتەوە؟

لەو پەیوەندییەدا رۆژنامەی کەیهان لە نووسراوەی رۆژدا سەبارەت بە دروشمی من شارلی ئێبدۆم دژکردەوەی نیشان داوە و سەرەڕای وەبیرهێنانەوەی فتوای خومەینی دژی سەلمان رۆشدی، نووسەری ئینگلیسی، ئەو دروشمەی وەرگێڕاوی دروشمی منیش سەڵمان رۆشدیم ناو برد.

رۆژنامەی کەیهان و حەوتوونامەی یالثارات الحسین کە لەو کردەوە تێرۆریستییەی پاریس پشتیوانیان کردووە لە ئۆرگانەکانی سەر بە خامنەیین.

یالثارت الحسینیش سەر بە ئەنساری حیزبووڵڵایە.

ئەنساری حیزبووڵڵا پێکهاتەیەکی سیاسی و فەرهەنگی توندئاژۆی راست‌گەرا لە دەسەڵاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دایە. ئەو پێکهاتەیە کە گرووپێکی گوشار لە لیباس شەخسییەکانی بوونیادگەرای لایەنگری رێژیمی ئێرانە، لە دەیەی حەفتای هەتاویدا بە هاوئاهەنگی وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسداران بۆ بەرگری لە رێژیمی ئێران لەسەر بنەمای ئەمری بە چاکە و دووری لە خراپە دامەزرا و دەستی بە چالاکی کرد.

ئەنساری حیزبووڵڵا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بە تۆڕی بەربڵاوی خۆی لە سەرتاسەری وڵات رۆڵێکی گرینگی لە سەرکوتی بزووتنەوەی خوێندکاری، رووناکبیران و گرووپە رەخنەگر و بلاڤۆکەکان هەبووە.

حەوتووی رابردوو، سەعید نەفیسی و شەریف کواشی، دوو برای فەڕانسوی بەڕەگەز ئەلجەزایەری، هێرشیان کردە سەر دەفتەری بڵاڤۆکی تەوساوی شارلی ئیبدۆ لە پاریس کە لەو هێرشەدا لانیکەم ١٢ کەس، لەوانە ٤ کاریکاتۆریستی بەناوبانگی فەرانسە و ٢ پۆلیس کوژران.

دوای ئەو کردەوە تێرۆریستییە لە پاریس، لقی ئەلقاعیدە لە یەمەن، بەرپرسیارەتی هێرش بۆ سەر بلاڤۆکی شارلی ئیبدۆی وەئەستۆ گرت و رایگەیاند کە ئەو کردەوە تێرۆریستییە بە بڕیاری ئەلزەواهێری، رێبەری ئەلقاعیدە ئەنجام دراوە.

11811.jpg