کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمپانیای \"ایران خودرو\" لەشاری دێگولان سەرجەم كرێكارانی خۆی لەسەر كار دەركرد

17:07 - 15 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لقێكی كۆمپانیای ایران خودرو لەشاری دێگولان بەهۆی هەڵوەشانەوەی نوێنەرایەتییەكی لەو شارە لەلایەن كۆمپانیای ایران خودرووە، سەرجەم پرسونێل و كرێكارەكانی خۆی لەسەر كار دەركرد.
ماڵپەڕی یەكیەتیی ئازادی كرێكارانی ئێران بڵاوی كردەوە، لەو نوێنەرایەتییەی ایران خودرو لەشاری دێگولان ١٢هاووڵاتیی كە دوو كەسیان ژن بوون سەرقاڵی كاركردن و دابین كردنی بژێوی ژیانیان بوون.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، نوێنەرایەتی ایران خودرو بە ئەو ١٢ كەسەی راگەیاندووە، دەتوانن لەمەوبەدوا بەشێوەی گرێبەست درێژە بەكارەكانیان بدەن.
ئەو پێشنیارە لەلایەن كرێكارانەوە رەت كراوەتەوە و بڕیارە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین سەردانی ئیدارەی كاری دێگولان بكەن.
شارستانی دێگولان سەر بە پارێزگای كوردستانە و لە ٤٥ كیلۆمیتری شاری سنە هەڵكەوتووە و بەپێی دوایین سەرژمێرییەكان زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس دانیشتووی هەیە.