کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمەڵەی كولتوری كوردی ـ نوروێژ لەگەڵ ئەندام پارلمانێكی نوروێژ كۆبوونەوە

16:22 - 2 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: شاندێك بە نوێنەرایەتی كۆمەڵەی كولتوری كوردی لەگەڵ بەرێز سڤێر میرلی ئەندام پارلمانی نوروێژ كۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو دانیشتنەدا شاندی كۆمەڵەی كولتوری كوردی باسی چۆنیەتی كاركردنی كۆمەڵەی كولتورییان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئەركەكانی تایبەت بە رەوەندی كوردی لەو وڵاتی نوروێژ هینایە بەر باس.


تەوەرێكی دیكەی باسەكە گرینگی پێدانی زمانی دایك بوو بۆ كوردەكانی ئەم وڵاتە كە بەرێز سڤێر بە گرینگی یەوە لەم باسەی روانی و پشتیوانی خۆی دەربری كە كوردەكان گرینگی زیاتر بدەن بە زمانی دایكی لەم وڵاتە و بتوانن ئیمكاناتی پێویست بۆئەم ئەركە بە دەست بێنن.
ئەو ئەندامەی پارلمانی نوروێژ ئەركی رێكخراوە كولتورییەكانی لەبواری كولتوری و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی وەك ئەركێكی باش وەسف كرد و باسی كوردەكانی نیشتەجێی وڵاتی نوروێژی كرد و وتی: زۆر بە باشی توانیویانە خۆیان لەگەڵ فەرهەنگی ئەو وڵاتە بگونجێن و لە بواری زانست و زانیارییەوە پێشكەوتنی زۆر باشیان بەخۆیانەوە بینیوە.