کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٥%ی زیندنییان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی تووشیاری مادە سڕکەرەکانن

14:47 - 21 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: تووشبووانی مادە سڕکەرەکان زیاتر لە ٦٥%ی بەندکراوانی ناو زیندانەکانی رێژیمی ئێران پێک دێنن.

بەرپرسی گشتیی رێکخراوی زیندانەکانی رێژیمی ئێران لە رێوڕەسمێکدا بە لەقەڵەم خستنی ١٢% زیندانیان، رایگەیاند کە ژنان ٥٤% و پیاوان ٣٤%ی زیندانیانی تووشیاری مادە سڕکەرەکان پێک دێنن.

بەپێی وتەکانی ئەم بەرپرسەی رێژیم، نیوەی ئەو بەندکراوانەی کە ئێستا لە زیندانەکانی رێژیمی ئێراندان بە تاوانی پەیوەندیدار بە مادەی سڕکەر دەستبەسەر کراون و ٦٥% ئەو زیندانیانە مادەی سڕکەر بەکار دێنن.

ئامارەکان دەرخەری ئەوەیە کە زیاتر لە ٧٠ لەسەدی زیندانیان لە ئێران خوارەوەی ٤٠ ساڵ تەمەنیانە و ئەوەیش ئەو راستییە دەردەخات کە نێونجی تەمەنی بەندکراوان لە ئێران لە تەمەنێکی خوارەوەیە.