کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتی ژنان بەرز راگیرا

16:35 - 25 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران یادی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان، ئەندامانی ڕێبەرایەتی و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆ بۆ ساڵیادی دامەرزرانی یەکیەتیی ژنان بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی دەستی پێکرد.

دواتر پەیامی یەکیەتی ژنان بۆ ئەم ڕۆژە لە لایەن سکرتێری گشتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران فاتمە عوسمانی خوێندرایەوە.

پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش لە لایەن حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکیش کرا.

پاشان ناهید حوسێنی شێعرێکی لەژێر ناوی ڕەنگەڕێژی چوارچرا پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕێورەسمەکەدا، خەڵاتی مینا خانم وەک سەمبولی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەک ڕێزلێنان پێشکەش بە خاتوو کلسووم ئیبراهیمی، هاوسەری تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەشکردنی چەندین سرود و گۆرانی لە لایەن کۆری هونەری حیزبی دێموکرات و خاتوونی گۆرانی بێژ شنیان بەردەوام بوو.

لە کۆتایی ڕێو رەسمەکەدا جل و بەرگی فولکلۆری ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی ڕۆژهەلات پیشان درا.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک ڕێکخراوێکی سنفی _سیاسی ٧٠ ساڵ لەمەوە بەر و چەندین مانگ دوای کۆماری کوردستان لە چوارچێوەی کۆمار و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزرا.

14062.JPG

14063.JPG

14064.JPG

14065.JPG

14066.JPG

14067.JPG

14068.JPG

14069.JPG

14072.JPG

14071.JPG

14073.JPG

14074.JPG

14075.JPG

14076.JPG

14077.JPG

14078.JPG