![](/weney-mallperr/8109.jpg)
کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٦ەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری نۆدشە، رێوڕەسمێک بە بەشداریی ژمارەیەک لە بەرکەوتوانی ئەو چەکە کیمیایییە و بنەماڵەی قوربانییان، لەو شارەدا بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢٦ەمین ساڵڤەگەڕی کیمیاییبارانی شاری نۆدشە لە رێکەوتی ٢٦ی رەشەمەی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، رێوڕەسمێک رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە ساڵۆنی کۆبوونەوەکانی شاری نۆدشە بەڕێوەچوو.
شاعیران، نووسەران و چالاکانی فەرهەنگیی کورد لە شاری نۆدشە و دەوروبەری بە پێشکەش کردنی بابەت و هۆنینەوەی شێعرەکانیان لە وەسفی قوربانییانی کیمیاییبارانی شاری نۆدشەیان، یادی قوربانییان و بەرکەوتوانیان بەرز راگرت.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا \'\'هادی فیرووز و دڵسۆز شاکری\'\' دوو هونەرمەندی ناوداری شاری نۆدشە، بەو بۆنەوە چەند پارچە مۆسیقایان پێشکەش کرد.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا چەندین راپۆرت و دێکۆمێنتی ڤیدیۆیی تایبەت بە کیمیاییبارانی شاری نۆدشە پیشان درا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای ئاماژە بەوە کە هیچ بەرپرس و لایەنێکی حکوومەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو رێوڕەسمەدا بەشدار نەبووە، بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزە ئەمنیەتییەتی و حکوومەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئیزنیان بە بەشداریی یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کورد بەناوی \'\'موختار خەندانی\'\' کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکەوە بانگهێشت کرابوو، نەدا.
ساوجێ لە مەریوان، ناوچەی رواندز، ناوچەکانی نێوان بانە و مەریوان و پێنجوێن، گوندی باینجان لە بانە، گوندی شێوە رەش لە سەردەشت، ناوچەیەک لە ئیلام، شاری سەردەشت، شاری نۆدشە، گوندەکانی بڵەسەن و گلەڕەش سەربە بانە و سەردەشت، گوندەکانی نژمار، نێ، قەڵاجێ و دزڵی سەربە ناوچەی مەریوان، گوندی گراڵ سەربە شارستانی پاوە، مەزناوێ لە سەردەشت، بەشێک لە بانه و گوندی زەردۆیی لە کرماشان، ناوی بەشێک لەو شوێنانەیە کەلە ساڵەکانی ١٣٦١ هەتاوی هەتا ساڵی ١٣٦٧ چەکی کیمیایییان بەرکەوتووە.