ئاسۆ ساڵح
ده‌وره‌ی ٢١٩ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه كه ڕۆژی ١١ی پووشپه‌ڕ لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات كۆتایی پێهات، دوو تایبه‌تمه‌ندی هه‌بوو؛ یه‌كه‌مین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ده‌وره سه‌ركه‌وتن به سه‌ر دوژمن هه‌ر له ڕۆژانی ده‌وره‌دا بوو. پاش سێ ڕۆژ له ده‌سپێكردنی ده‌وره‌ی نیزامی، ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌وره تیایدا په‌روه‌رده‌ی ده‌بینی، درانه به‌ر تۆپ و بۆمبی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران.
كاتژمێر ٦ی به‌یانی ڕۆژی تۆپباران وانه‌كان ده‌سیان پێكردبوو، هێشتا چه‌ند خوله‌ک بۆ کاتژمێر ٩ مابوو كه تۆپباران ده‌ستی پێكرد.
بڕیار بوو کلاس كاتژمێر ٩ پشوو ڕابگرێ، به‌ڵام وا دیاره پشووكه زووتر ده‌ستی پێكردووه. تۆپبارانه‌كه هه‌تا كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ درێژه‌ی هه‌بوو.
پاش ڕاگرتنی تۆپباران و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی باشتر، وانه‌كان كاتژمێر ٣ی پاشنیوه‌ڕۆ دووباره ده‌سیان پێكرده‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی پۆلێکی تازه له پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به سه‌ر ڕیژیمی ئێران هه‌ر له ده‌وره‌ی فێرگه‌وه بوو. ئه‌و تۆپبارانه نه‌بووه هۆی ئه‌وه كه وانه‌كانی فێرگه‌ی سیاسی - نیزامی حیزب ڕاگرن، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به وره‌ی پێشمه‌رگانه‌ی به‌شداربووانی ده‌وره ئیمكانی بوو.
تایبه‌تمه‌ندی دووهه‌می ئه‌و ده‌وره، ته‌مرینی نیزامی له گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌ڕ بوو. تۆپباران به‌شێكی ئه‌و ته‌مرینه بوو. پاش تۆپبارانه‌كه‌ش ڕه‌وشێكی جه‌نگی و ئه‌منییه‌تی به سه‌ر ناوچه زاڵ بوو.
فرۆكه بێ فرۆكه‌كانی دوژمن به‌رده‌وام ده‌سووڕانه‌وه. بۆیه به‌شداربووانی ده‌وره به شێوه‌ی زۆر تایبه‌ت جووڵه‌یان ده‌كرد.
هه‌موو هه‌وڵه‌كه ئه‌وه بوو كه وانه‌كان ڕانه‌وه‌ستن، بۆیه به ڕۆژ و به شه‌و، له‌م دۆڵ بۆ ئه‌و دۆڵ، له‌م شاخ بۆ ئه‌و شاخ ده‌رۆیشتین. ئه‌م ڕۆیشتنانه بۆ خۆی هه‌ڵگری ده‌یان ته‌مرین بوون، ئه‌ویش له گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌ڕ.
ویستگه‌ی كۆتاییمان، شاخی هه‌ڵگورد و ته‌نیا چه‌ند سه‌د مێتر له سنووری ڕۆژهه‌ڵات-باشووری كوردستان دوور بوو.
هه‌ر له‌وێش جێژنی كۆتایی ده‌وره زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه چوو تا به دوژمن بگوترێ كه وره‌ی پێشمه‌رگه چه‌نده به‌رزه. شانازی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ده‌وره بم و ئیزنی ئه‌وه‌شه‌م پێدرا كه هه‌ندێ فیلم و وێنە هه‌ڵگرم. ئه‌و باروودۆخه تایبه‌ته كه له كاتی ده‌وره پێش هات، وێنه و فیلمه‌كانی تایبه‌تی‌تر كردن.
یه‌كه‌م شت که له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه فێر بووین، چۆنیه‌تی نان دروست كردن بوو. هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک پێویسته فێر بێت كه چۆن نانی خۆی دابین بكات. یه‌كه‌م وانه به پێكه‌نینه‌وه ده‌رباز بوو.
وانه‌كانی دیكه كه چه‌ك و چۆڵ و تاكتیكه‌كانی شه‌ڕ بوو، ده‌ستیان پێكرد.
هه‌ر پێشمه‌رگه‌یەک جگه له به‌شداری له وانه‌كان، ئه‌ركی تایبه‌تی دیكه‌ی هه‌بوو. ساز كردنی سه‌نگه‌ر و شوێنی مانه‌وه له شه‌و یه‌كێ له گرینگ‌ترین ئه‌ركه‌كانی به‌شداربووانی ده‌وره بوو.
له هه‌ر باروودۆخێک، پێشمه‌رگه پێویسته پاک و خاوێنی خۆی ڕاگرێ. ئه‌مه به‌شێكه له نه‌زم و دیسیپلینی پێشمه‌رگانه. یه‌كێك له به‌شداربووانی ده‌وره له ئاوێنه چاو له سه‌ر و ڕووی ده‌كات كه پاك و خاوێن بێت.
ڕۆژی سێهه‌م، وه‌كوو ڕۆژه‌كانی دیكه پاش سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب و وه‌رزشی به‌یانی و خواردن، وانه‌كان ده‌ستیان پێكرد.
چه‌ند خوله‌ك مابوو به پشووی كاتژمێر ٩ كه سه‌ره‌تا ده‌نگی فرۆكه‌یه‌ك بیسترا، پاشان یه‌كه‌م تۆپ هاوێژرا. دووهه‌م تۆپ و تۆپه‌كانی دیكه نزیك و نزیكتر ده‌بوون.
پێشمه‌رگه‌كان له زووترین كات شوێنی به‌كه‌ڵكیان بۆ خۆ حه‌شاردن دۆزیه‌وه. فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كه هه‌م شێناسایی ده‌كرد و هه‌م بۆردوومان. له چه‌ند چركه دا هه‌موو شوێنێك ته‌نیا ئاگر بوو و دووكه‌ڵ.
پاش چه‌ند كاتژمێر له ده‌سپێكردنی تۆپباران، ئه‌م جاره ئاگر و دووكه‌ڵ مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره بوو. هه‌ركه‌س تیكه‌یه‌ك پارچه له جل‌و به‌رگی خۆی له به‌ر ده‌م و لووتی به‌ست تا له مه‌ترسی خه‌فه بوون ڕزگاری بێت.
ئه‌م مه‌ترسیه‌ش به وره‌ی به‌رزی پێشمه‌رگه‌كان چاره‌سه‌ر كرا. تۆپباران كه‌متر ده‌بوو و پێشمه‌رگه‌كانیش هێدی هێدی له شوێنی حه‌شاردانی خۆیان ده‌هاتنه ده‌ر.
مامۆستاكان له یه‌كه‌م چركه‌كانی پاش تۆپباران چه‌ك و كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ی وانه وتنه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ شوێنی دیكه گواسته‌وه.
پێویست بوو كه وانه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت و پلانی دوژمه‌ن پووچه‌ڵ بكرێته‌وه. به زووترین كات شوێنی تایبه‌ت بۆ وانه‌كان دۆزرایه‌وه. ئه‌مه هه‌ندێ له پێشمه‌رگه‌كانی ماندوو كرد.
پاش پشوویه‌كی كورت و حه‌سانه‌وه، وانه‌كان ده‌ستیان پێكرده‌وه. ئه‌م جاره له شوێنێك كه نه‌ده‌كرا فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان شناسایی بكات.
كۆتایی ڕۆژێكی پڕ له ماندوویه‌تی به خواردنێكی پێشمه‌رگانه: تیكه نانێک و ته‌ماته‌یه‌ک
له لایه‌كه‌وه پێویست بوو كه ده‌وره درێژه‌ی هه‌بێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێویست بوو كه له شوێنێكی ئه‌من بین. مانه‌وه له یه‌ک شوێن به قازانج نه‌بوو، بۆیه بۆ شوێنی دیكه به‌ڕێ كه‌وتین.
له شاخێک بۆ شاخێكی دیكه، له دۆڵێک بۆ دۆڵێكی دیكه. هه‌ندێ جار ده‌رباز بوون له پاڵ مه‌یدانی مین بێ ده‌نگیه‌كی ساز ده‌كرد و هه‌ندێ جاریش دیتنی خۆپمپاره‌یه‌ك ده‌بوو هۆی قسه و شۆخی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری.
له جه‌وله‌ی پێشمه‌رگانه، ناكرێ مرۆڤ باری زۆر هه‌ڵگرێ، بۆیه خواردنی پێشمه‌رگه‌كان زۆر كه‌م ببوو. پێكه‌وه و ده‌وری یه‌كتر ئه‌و بڕه نانه‌شمان ده‌خوارد.
ڕۆژی دوایی دووباره ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌مان بۆ شوێنێكی دیكه ده‌گرته به‌ر.
مامۆستاكان به هۆی به‌رپرسیاره‌تی كه له سه‌ر شانیان بوو، له پێشمه‌رگه‌كان ماندووتر بوون. هه‌رجار كه له ناو ڕێ پشوو ده‌درا، ئه‌وانیش خۆیان بۆ وانه وتنه‌وه ئاماده ده‌كرد.
دوایین ڕۆژی ده‌وره، دوایین شوێنی مانه‌وه‌مان بوو، شاخی هه‌ڵگورد.
هه‌ر له شاخی هه‌ڵگورد و له سنووری ڕۆژهه‌ڵات - باشووری كوردستان، جێژنی كۆتایی ده‌وره به‌ڕێوه چوو و هاوار بۆ ئاسمان به‌رز بووه‌وه: ئه‌مڕۆ له هه‌ڵگوردی كوردستان، ژماره‌یه‌كی دیكه له كچان و كۆرانی فیداكاری نیشتمان، ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان لێ‌نرا. ئه‌مڕۆ سه‌قه‌ر و هه‌ڵگورد شانازی ئه‌وه‌یان پێدرا كه خاك و به‌ردیان له ژێر هه‌نگاوی ئێوه‌ی تازه پێشمه‌رگه بن. ئه‌وه نابینن له پووشپه‌ڕی قاسملوو، هه‌ڵگورد هێشتا به‌فره‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه تا به به‌فرئاوه‌كه‌ی میوانداریتان بكات. ئه‌وه نابینن چۆن شه‌ماڵ له به‌ر پێتان سه‌رچۆپی گرتووه و به‌خێرهاتنتان ده‌كات. ئێوه له ئه‌مڕۆوه پێشمه‌رگه‌ی گیان له سه‌ر ده‌ستن و گیان له سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه ئێوه‌ن.
ڕۆژی ١١ی پووشپه‌ڕ، دروست ١١ ڕۆژ پێش ساڵوه‌گه‌ری تێرۆری رێبه‌ڕی مه‌زنمان دوكتور قاسملوو، ده‌وره كۆتایی پێهات و تیمێكی تازه نه‌فه‌س و به ئه‌زموون به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان په‌یوه‌ست بوو.
پێشمه‌رگه‌كان، له ناو جانتاكانیان ئه‌گه‌رچی نان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌زموونێكی چه‌ند ڕۆژی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بوو. هه‌ر هه‌نگاوێكیان كه هه‌ڵده‌گرت، بیریان له یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان به سه‌ر دوژمن ده‌كرده‌وه.

یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به سه‌ر دوژمن هه‌ر له ده‌وره‌ی فێرگه‌وه