کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەک لەسەر سێی حەشیمەتی پارێزگای سنە کێشەی نەخوێندەوارییان هەیە

14:10 - 13 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: جێگری پەروەردە و بارهێنانی رێژیمی ئێران لە پارێزگای سنە، رایگەیاند کە یەک لەسەر سێی حەشیمەتی ئەو پارێزگایە یان نەخوێندەوارن و یاخۆد ئاستی خوێندەوارییان نزمە کە لەسەدا ٩٥ی ئەو رێژەیە منداڵان دەگرێتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، جێگری پەروەردە و بارهێنانی رێژیمی ئێران رایگەیاند کە زیاتر لە ٧١ هەزار کەس لە حەشیمەتی ئەو پاریزگایە هێچ ئاستێکی نەخوێندەوارییان نییە و لە سەرجەم ٢٨٠ هەزار منداڵی ئەو پارێزگایە کە کێشەی خوێندەوارییان هەیە، ٢٦٠ هەزار کەس لە گوندەکان و ٢٠ هەزار کەسیش لە شارەکان دەژین.

بەگوێرەی ئەو ئامارە کە بڵاو بووەتەوە، لە سەدا ٩٥ی ئەو نەخوێندەوارانە منداڵانی گوندەکانن کە لە سەدا ٣٣،٥ کچ و لە سەدا ٣٤،٩ کوڕەکان پێکی دێنن؛ بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لەسەدا ٧،١ی نەخوێندەواری بۆ کێشە دەروونییەکان، لە سەدا ٢٥ کێشەی قوتابخانەکان و لە سەدا ٢٨،٩ بۆ کێشە ئابوورییەکان دەگەڕێتەوە.

نێونجی بێسەوادی لە ئاستی ئێران ٦ پۆلە کە ئەو رێژەیە لەو پاریزگایە ٥ پۆل بەراورد دەکرێ و هۆکاری سەرەکیی بێسەوادی لە پارێزگای سنە بۆ دواکەوتوویی زەینی، کەڕ ولاڵ بوونی منداڵان، هۆگر نەبوون بە خوێندن، تەڵاقی بنەماڵە و دابین نەکردنی پێداویستییەکانی خوێندن دەگەڕێتەوە.

بە وتەی جێگری بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی رێژیمی ئێران، ئەو ئامارەی سەبارەت بە نەخوێندەواری بڵاو بووەتەوە ئامارێکی راست نییە و لە سەدا ٣٠ ئەو ئامارە بەڵاڕێدابراوە.

هۆکاری بێسەودای لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بۆ کێشەکانی وەک ئابووری، ناوەندگەرایی ئیمکانات، نەبوونی قوتابخانە لە ناوچە کوردنشینەکان دەگەڕیتەوە ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی رێژیمی ئێران باس لە بن‌بڕکردنی بێسەوادی لەو ناوچە پەراوێزنشینەکان دەکەن.