کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران ساڵانە دوو میلیارد دۆلار پارەی هاووڵاتیان بە حیزبوڵڵای لوبنان دەدات

16:59 - 10 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران ساڵانە دوو میلیارد دولار پارەی نەوت كە مافی هاووڵاتیانە، بەحیزبوڵڵای لوبنانی دەدات.
رۆژنامەیالشرق الاوسط بڵاوی كردەوە، رێژیمی ئێران بێجگە لەو پارەیەی كە بەحیزبوڵڵای دەدات، زۆر یارمەتی نیزامیشی بۆ رەوانە دەكات.


سەرچاوەكە ئەوەشی خستەروو، رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی دروست كردنی شەڕ و نانەوەی ئاژاوە لەناوچەكەدا ئەو كارە دەكات و مەبەستێكی دیكەشی پەرە پێدان بە مەزهەبی رادیكالی شیعەیە.
ماوەیەك لەمەوبەریش دوو كەسایەتی لوبنانی بەناوەكانی محەممەد ئەمین و هانی فەحس لەپەیامێكدا دژایەتی خۆیان لەگەڵ یارمەتییەكانی رێژیمی ئێران بە حیزبوڵڵا دەربڕیبوو.
لەپەیامەكەدا هاتبوو، حەسەن نەسروڵڵا هیچ ترسێكی لەهەڵایساندنی شەڕ لەناوچەكەدا نیە و بە چاوی رەعیەتەوە دەڕوانێتە خەڵكی لوبنان و تۆوی دووبەرەكیی لەو وڵاتەدا چاندووە.
رۆژنامەكەشە ئەوەشی خستۆتە روو، رێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا بەشێوەیەكی زۆر سیستماتیك یارمەتی رێژیمی بەشار ئەسەد دەكەن.
ماوەیەك لەمەوبەریش نوێنەری ١١وڵاتی جیهان نیگەرانی خۆیان لەپێشتیوانی رێژیمی ئێران و حیزبولڵا لە رێژیمی سووریە دەربڕیبوو.