کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە پلەی ١٠٤ی تەندروستیی کۆمەڵایەتی لە ئاستی جیهان دایە

20:04 - 16 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ئێران لە نێو ١٥٠ وڵاتی جیهانیدا لە بواری تەندروستیی کۆمەڵایەتییەوە پلەی ١٠٤ی هەیە.

ئیسنا لەزاری بەرپرسی ئەنجومەنی دەروونناسیی کۆمەڵایەتیی ئێران بڵاوی کرەوە، وڵاتانی نوروێژ، فینلاند و دانمارک پلەی یەکەمی تەندروستیی کۆمەڵایەتییان لە ئاستی جیهاندا هەیە و وڵاتانی ئەفغانستان و ئەفریقای ناوەندی بە ریز پلەی ١٤٩ و ١٥٠یان لە ئاستی جیهاندا هەیە.
بە وتەی ئەم بەرپرسە باری تەندروستیی کۆمەڵایەتییەوە وڵاتی عەرەبستان سعوودی ٥٤ پلە ئێران باشترە و لە ١٥٠ وڵاتی جیهاندا پلەی ٥٠ لەو بوارەدا مسۆگەر کردووە.
کۆمەڵگایەک کە ئاستی تەندروستیی کۆمەڵایەتی بەرەو خراب بوونی بچێت، دیاردرگەلێک وەکوو هەژاری، سواڵکەری، تەڵاق و دزی، تێیدا سەرهەڵ دەدات.