![](/weney-mallperr/9367.jpg)
کوردستان میدیا: بێبەش بوونی ٧٥ هەزار پۆلی خوێندن لە ناوچە بندەستەکانی ئێران، ژیانی لانیکەم ٢٠٠ هەزار خوێندەواری لە ناوچەگەلە خستووەتە مەترسییەوە.
بەپێی راپۆرتی مالپەڕی کوردستان میدیا، مورتەزا رەئیسی، بەرپرسی رێکخراوی نۆژن کردنەوەی قوتابخانەکانی رێژیمی ئێران باسی لە بێبەش بوونی ٧٥ هەزار پۆلی خوێندن لە سۆبەی ئیستاندار دەکات.
بەپێی ئامارەکانی رێژیمی ئێران و پشت بەستن بە ئەوەیکە تەنیا ٧٥ هەزار پۆلی خوێندن لە سۆبەی ئیستاندارد بێبەشن، دەتوانین ئاماژە بە ئەوە بکەین کە لانیکەم ٢٠٠ هەزار خوێندەوار لە ناوچە بێبەشەکانی ئێران لە سۆبە نەوتی کەڵک وەردەگرن.
کەڵک وەرگرتن لە سۆبەی نەوتی نائیستاندارد و پرتووکاو لە قوتابخانەکانی ناوچە بێبەشەکانی ئێران بۆ گەرم کردنی کلاسی دەرس، ساڵانە دەیان رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکانی لێدەکەوێتەوە و دەیان منداڵ لە ناو بڵێسەی ئاگر و بێهەستی بەرپرسایەتیی کاربەدەستان رێژیمی ئێران تووشی سوتان دەبن.
هەر لەم پەیوەندییەدا، رێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، سۆبەی نەوتی پۆلی چوارەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی پیرانشار کە ٣٧ خوێندەواری کچی تێدا بوو؛ ئاگری تێ بەردا.
بە هۆی ئەم کارەساتە، ٣١ خوێندکاری ئەم گوندە تووشی سوتان بوون، سەیران یەگانە و سارینا رەسووڵزادە خوێندەواری ١٠ ساڵە کە تووشی سوتانی توند ببون، دوای چەند رۆژ لە رووداوی ئاگرگرتنی یەکێک لە پۆلەکانی قوتابخانەی شێناوێ گیانیان لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتە بڵاو کراوەکان، خوێندەوارانی کچی قوتابخانەی شیناوێ کە ٢ ساڵ پێش تووشی سوتان بوون، هەتا ئێستایش کێشە و گرفتیان چارەسەر نەکراوە و هیچ ئیمکاناتێکی تایبەت لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بۆیان جێبەجێ نەکراوە.