كوردستان میدیا: ئەفشین ئوسانلوو زیندانی سیاسیی و چالاكی كرێكاری بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئەو زیندانییە سیاسییە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٣٠ی جۆزەردان لەگرتووخانەی رەجایی شار تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
ئەفشین بەمەبەستی چارەسەریی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان كراوە و هەر ئەو رۆژە گیانی لەدەستداوە.
ئەفشین ئوسانلوو
ئەفشین ئوسانلوو لەهەیئەتی دامەزرێنەرانی سەندیكای شۆفێران و برای مەنسوور ئوسانلوو دامەزرێنەری سەندیكای كرێكارانی شیركەت واحید بوو.
ئەو چالاكە كرێكارییە لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی رێژیمە ئێرانەوە بەتاوانی رێكخستنی كۆبوونەوەی نایاسای بە ٥ ساڵ زیندان حوكم درابوو.
پێشتریش ماڵپەڕی كلمە بڵاوی كردبووە، ئەفشین لەكاتی راگرتنی لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بە توندی ئەشكەنجە كرابوو و ئاسەواری ئەو شكەنجانە بەسەر جەستەیەوە دیار بوو و تووشی نەخۆشی كردبوو.