کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریكا بەكارهێنانی چەكی شیمیایی لەلایەن رێژیمی سووریەوە پشت راست كردەوە

14:49 - 6 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بەپێی هێندێ‌ بەڵگە رێژیمی بەشار ئەسەد چەكی شیمیایی بەدژی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە بەكارهێناوە.
چاك هیگل وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەو باوەڕەدایە، ئەگەری ئەوە لەئارادایە رێژیمی سووریە لەچەكی شیمیایی سارین كەڵكیان وەرگرتبێت.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیاش رایگەیاندووە،بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لەبەر دەستمان دایە رێژیمی سووریە گازی شیمیایی سارینی بەدژی ناڕازییان بەكار هێناوە.
هەرلەو پێوەندییەدا لێپرسراوانی ئەمریكا لەبارەی ئەو چەكە شیمیاییە هوشدارییان بە رێژیمی بەشار ئەسەد داوە.
باراك ئوباما سەركۆماری ئەمریكا شەش مانگ لەمەوبەر رایگەیاندبوو، ئەگەر بەشار ئەسەد كەڵك لەچەكی شیمیایی وەربگرێ‌ ئەگەری ئەوە هەیە هێرشی نیزامیی بكرێتە سەر.
هەروەها جان كری سناتۆری كۆماریخواز وتوویەتی رێژیمی سووریە سەرجەم هێڵە سوورەكانی بەزاندووە.