کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمساڵ ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی کامیاران رووی داوە

14:50 - 7 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی روودانی ٥٠ حاڵەت ئاگرکەوتنەوە، ٢٠٠ هێکتار لە لێڕەوار و دارستانەکانی شارستانی کامیاران تەفروتوونا بوون.
بەڕێوەبەری ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی شارستانی کامیاران وتی: کامیاران خاوەنی ٣٥ هەزار هێکتار زەویی دارستان و نیمە دارستانییە و هەروەها زیاتر لە ٩٥ هەزار لێڕەواری پلە یەک هەتا پلە ٣ لەو شارەدا بوونی هەیە.
ئەو بەرپرسەی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان وتیشی: ئەمساڵ ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە دارستان و لێڕەوارەکانی شارستانی کامیاران رووی داوە و بەم هۆیەشەوە ٢٠٠ هێکتار لە لێڕەوار و سەرچاو سروشتییەکانی ئەو شارستانە سووتاون.
کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئیدارەی ژینگە پارێزی و سەرچاوە سروشتییەکان و هەروەها نەبوونی چالاکیی پێویست لەمەڕ گرینگی پاراستنی ژینگە و وشیاکردنەوەی هاووڵاتییان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاگرکەوتنەوەکان لە شارستانی کامیاران دان.