کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە لە گرتە ویدیویەکدا، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووە و تێرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنه لە پەیامێکی گرتە ویدیویەکدا ڕایانەگەیاندووە: ئێمه کۆمەڵێک له ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە وێڕای پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان، تێرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان مەحکووم دەکەین و بەڵێنی دەدەین تا دوایین هەناسەکان پشتیوانی خەباتی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بین.
هەروەها لەو گرتە ویدیویەدا ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەڵێنیان داوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات درێژەدەری ڕێگای شەهید دکتور قاسملوو دەبن.