کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سەقز و کامیارن پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

16:53 - 31 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز و کامیاران بە ناردنی پەیام پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووە.

بەپێی ئەو هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شاری سەقز ئەندامانی حیزبی دێموکرات ڕایانگەیاندووە: ئێمە وەکو تەشکیلاتی سەرشیوی سەقز وێڕای بەداخبونمان بۆ شەهیدبوونی ئەو پۆلە پێشمەرگەیە کە لە نزیک شاری شنۆ شەهید بوون پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی بنەماڵەی پێشمەرگەکان دەکەین و بەڵێنیان پێ دەدەین کە وەفادار بین بەو ڕێبازە پڕ سەروەریە.

ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت خوا سەبوریش بە بنەماڵە و کەس و کاریان بدات.

هه زاران سڵاو له گیانی پاکی تازەترین شەهیدانی ئەمجارەمان.
ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکرات له شاری سەقزەوه پەیمان لەگەڵ ڕوحی ئەو شەهیدانه دەبەستی که تا سەرکەوتن درێژەدەری ڕیگایانین.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری کامیاران ڕایانگەیاندووە: ئێمه وەکوو تەشکیلاتی شاری کامیاران و بنەماڵەی چەند شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ناوچەی بێڵەوار وێڕای داخ و پەژارەیەکی زۆر بۆ له دەستدانی ٦ قارەمانی مەیدانی خەبات و پیاوەتی و ٦ کۆتری هەڵگری پەیامی ئاشتی و ئازادی جارێکی دیکه پەیمان لەگەڵ حیزبه خۆشەویستەکەمان و ئەو شەهیدانه نوێ دەکەینەوه که له هەموو کاتەکاندا وەفادار به ڕێبازەکەیانین.

سەرەخۆشی له بنەماڵەی سەربەرزیان و حیزبه خۆشەویستەکەمان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین.