کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێران پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

19:51 - 5 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بە ناردنی پەیام پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لە پەیامێکدا ڕایانەگەیاندووە: سڵاو و ڕێزی تایبەتی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین. بەتایبەت بنەماڵەی ئەو ٦ شەهیدەی حیزبی خۆشەویستی خۆمان لە شەڕی شنۆ، کە بە دەستی جاشە خۆفرۆشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بوون. پەیمانی خۆمان لەگەڵ حیزبی هەمیشە سەربەرزی دێموکراتی کوردستانی ئێران نوێ دەکەیەنەوە.

ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد ، خەم و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گشت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە تایبەت بنەماڵەی ئەو ٦ شەهیدە دەکەین و هەروەها پشتیوانی لەحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.