کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە

17:18 - 2 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان بە ناردنی پەیام پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی لەیلاخ و دێولان لە پەیامێکدا ڕایانەگەیانددوە: ئێمه ئەندامان و تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات له ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان خەم و پەژارەی خۆمان بۆ شەهید بوونی ئەو هاوڕێ ئازیزانه دەردەبڕین.

هەروەها پرسه و سەرەخۆشی خۆمان له بنەماڵەی سەربەرزیان و ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی حیزب و هەموو خەڵکی به‌شەرەفی کوردستان دەکەین و هیوادار به دواڕوژی خەباتی گەلەکەمان و درێژەپێدەریی ڕێگای سەربەرزانی شەهیدانی لەبیرنەکراوی کوردستانین.

هەربژی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد له کوردستانی ڕۆژهەڵات.
مردن و نەمان بۆ حکوومەتی پەت و سێدارەی ڕێژیمی شیعەی داعشی کوماری ئیسلامیی ئیران.