![](/weney-mallperr/7763.jpg)
کوردستان میدیا: محەممەد سەجاد ئەحمەدی، ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە کرماشان و کارناسی باڵای دامەزراوەیەکی توێژینەوەیی تاران، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا
بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی فەرمیی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، محەممەد سەجاد ئەحمەدی رێکەوتی ١٢ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی پاش ٦ مانگ زیندان ئازاد کرا.
ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ، بە تۆمەتی \'\'کۆپیکردنی بەڵگەنامە دەوڵەتییەکان\'\' لە لقی ١٥ دادگای ئینقلابی شار تاران بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری حوکم درا و پاش تەییدکردنی حوکمەکەی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ رەوانەی زیندانی ئەوین کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان نووسیویەتی: هەواڵی زیندانیکرانی ئەو ئەندامەیان لەسەر داوای خۆی بڵاو نەکردووەتەوە.