کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی ئەنجومەنی پیشەیی ماموستایانی کرماشان دوور خرایەوە

15:19 - 19 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: چالاکێکی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کرماشان بەناوی محەممەد تەوەکولی بۆ پارێزگای لۆڕستان دوورخرایەوە.
هەواڵدەری هێرانا بڵاوی کردەوە، محەممەد تەوەکولی ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کرماشان لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاوی ئەو حوکمەی پێ راگەیەنرابوو کە بەهۆی ناڕەزایەتیی ناوبراو بەو حوکمە لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوە، جێ‌بەجێ کردنی دواخرا.
هەنووکە ئەو حوکمە پاش پێداچوونەوە لەلایەن لقی ١ی دادگای کرماشانەوە، پژڕاست کراوەتەوە و سزای دووخرانەوەی بۆ پارێزگای لوڕستان بەسەردا سەپاوە.
محەممەد تەوەکولی یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجومەنی پێشەیی مامۆستایانی پارێزگای کرماشانە.