کوردستان میدیا: تەها سادقی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
تەها سادقی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، له وڵاتی ئاڵمان بە هۆی ڕاوەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
تە ها سادقی کوڕی سادق، ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٦٦ی هەتاوی، لە گوندی گەلین سەر بە ژاوەرۆی سنە لە دایک بووە. خوێندنی لە گوندی گەلین تا دیپلۆم خوێندوە و ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە بوو.
ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و ئەرکناس بوو و کاروباری حیزبی بە باشی بەڕێوە دەبرد.
ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەها سادقی لە وڵاتی ئاڵمان ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بەشداریی ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێمۆکرات لە شاری ڕۆدنتاڵ بەڕێوە چوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سهرهخۆشی له بنهماڵه و خزم و کهسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دهزانێت.