بەهۆی خراپی دۆخی بژیوی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان، مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، مەریوان و سەقز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.
دوای ئەوەی کە ئامریکا، لە ڕێککەوتننامەی بەرجام کشایەوە، خامنەیی بە شێوەیەکی بێئەدەبانەوە ڕایگەیاندووە، ترامپ ناتوانێت هیچ غەڵەتی بکات.
مانگرتنی شۆفێر تاکسییەکانی شاری سەقز لە ئێعتراز بە وەکارکەوتنی تاکسی ئانلاین لەم شارە، میلیتاریزە بوونی ئەم شارەی بەدواوە بوو.
نەبوونی پێداویستییەکان و بەرچاو نەگرتنی ستانداردەکان لە قوتابخانەکانی پارێزگای سنە، ڕوو لە زیادبوونە.
"تێد دویچ" یەکێک لە سێناتۆرە دێموکراتەکانی کۆنگرەی ئامریکا، نیسبەت بە دزەکردنی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا و هەروەها پشتیوانیی ئەو ڕێژیمە لە تێرۆریزم هۆشداری دا.
عەرەبستانی سعودی بۆ جارێکی دیکەش ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات، پاشایەتی سعودیەش چەکی ناوکی ساز دەکات.
مانگرتووانی قارەمانی شاری بانە پاش ٢٥ ڕۆژ مانگرتنی بەردەوام بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
ەنیا یەک ڕۆژ پاش کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کرد.
سپای تێرۆریستی قودس هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی گوڵان و وڵامێکی قورسیشی وەرگرتەوە.
تیمێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری بانە مۆڵگەیەکی تاوانبارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان وێران کرد.