هەواڵەکانی ناوەندی هەواڵی تیشک، هەینی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٧
کوردستان میدیا - بەرپرسانی ئامریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەدا، لە هەوڵ دان هاوپەیمانەتییەک دژی ڕێژیمی ئێران پێک بێنن.
کوردستان میدیا - "ئیمانۆئێل ماکرۆن" سەرکۆماری فەرانسە وتوویەتی کە ئێمە لەبەر ڕێژیمی ئێران خۆمان تووشی شەڕێکی ستراتیژی ـ بازرگانی لەگەڵ ئامریکا ناکەین.
کۆمپانیای مێرسک (Maersk) که گەورەترین کۆمپانیای کەشتیڕانیی جیهانە، سەرجەم هاوکارییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕاگرت.
ناڕەزایەتییەکان بە دژی ڕێژیمی ئێران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پەرە دەستێنێ و هەر ڕۆژە لە شوێنەکەوە خەڵکی ناڕازی دەنگ هەڵدەبڕن.
فەرماندەی پولیسی ئەفغانستان ئاشکرای کردووە، ڕێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ گرووپی تێرۆریستیی تاڵەبان بەڕێ دەکات.
کاک "محەممەد لەعلسورخ" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.
ئامریکا و چەندین وڵاتی عەرەبی، ناوی ڕێبەرانی ڕێکخراوی حیزبوڵڵای لوبنانیان لە لیستەی پێوەندیدار بە تێرۆریستانی جیهان تۆمار کرد.