کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە سێمینارێکی سیاسی پەڕلەمانی نۆڕوێژ

06:10 - 29 بانەمەڕ 2719

ئیوارەی رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی مای ٢٠١٩ زایینی هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هەر یەک لە بەڕێزان حەسەن غەمبار،کەریم ئەڵڵاوەیسی، نادر ئەمینی ،کامران عەبدوڵڵاهی،حەلیمە ئیسماعیلی و نەمام زەرین فام کە بە فەرمی بانگهێشت کرابوون بەشداری سێمینارێکی سیاسیان لە ژێر ناوی «چۆن دەتوانین لە بواری مافی مرۆڤ یارمەتی کوردانی تورکیە،ئیران.ئیراق و سوریە بدەین» کە لە لایەن حیزبی سۆسیالیستی چەپی نۆڕوێژ پێک هاتبوو کرد. سەرەتا پێتێرئەیدە پەرلەمانتاری حیزبی سۆسیالیستی چەپ و نوێنەری ئەو حیزبە کە پێشکەشکاری سەرەکی سێمینارەکە بوو دوای بەخێرهێنانی بەشداربووان، باسێکی لە سەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە چوارپارچەی کوردستان و بەرنامە و پڕۆژەی حیزبەکەی خۆیان بۆ ئەو بابەتە پێشکەش کرد. دوابەدوای ئەو دا بەڕێز گڕالد ئەندامی ئەمنێستی ئینتێرناشناڵ باسێکی سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆداکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەو چوار وڵاتە وا کوردیان لەخۆ گرترتوو پێشکەش بە بەشدار بووان کرد. پاشان هەر یەک لە بەڕێزان عەوڵا حیجابی،بەهار فەیزوڵڵا و خاتوو هەندرین نەزیر باسێکی کوورتیان لە سەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئیران،ئیراق و سوریە پێشکەش کرد. دوابەدوای ئەوان دا بەڕێز لارش کە مامۆستای زانکۆ و خەڵکی نۆڕوێژە باسێکی کوورتی لە سەر نەتەوەی کورد پێشکەش کرد. لە کۆتاتی دا کات بە بەشداربووان درا کە پرسیارەکان و پێشنیارەکانی خؤیان ئاراستەی پەڕلەمانتارانی حیزبی سۆسیالیستی چەپی نؤڕوێژ، بەشدار لە سێمینارەکە بکەن. جێگای ئاماژەیە نووسراوەیەکی تێروتەسەل بە زمانی نۆڕێژی کە تێدا ئاماژە بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئیران،ئیراق،تورکیە و سوریە و ڕێکار وداخوازیەکانی نەتەوەی کورد لە ئیران بە تایبەتی و لە کوردستان بە گشتی دەکات لە لایەن چوار حیزب و ڕێکخراوی کوردستان بە ناوەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان،حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ،کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئیران ئامادە کرابوو وەک داواکاریەک تەحویلی پاڕلمانی نۆڕوێژ وپئتئر ئەیدە وەک نوێنەری پاڕلەمانتارانی حیزبی سۆسیالیستی چەپی نۆڕوێژ درا.