کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرانی لە ڕادەبەدەری شتومەک لە ئێران

01:06 - 29 بانەمەڕ 2719

بە هۆی گەمارۆ ئابوورییەکان و بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار، پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان و خواردەمەنییەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، نرخیان لە سەتا، پەنجا ڕووی لە زیاد بوون کردووە، بە جۆرێک کە، بنەماڵە هەژارەکان، توانایی کڕینی سەرەتایی‌ترین پێداویستی ژیانیان نەماوە. لە هەمان حاڵدا، ڕژیمی کوماری ئیسلامیی ئێران و کاربەدەستە مافیاکانی ئەو ڕژیمە، بۆ سەرقاڵ کردنی بنەماڵەکان، ناحیلاجیان دەکات کە، بە کارتی میللی، پێداویستییەکانیان، لەو شوێنان کە بۆخۆی تەرخانی کردوون، بە نرخێکی گران و بە وەستان لە سەرەی، چەند کاتژمێریدا، بکڕن. ئەو سیاسەتە دژە مرۆییانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ دوور کردنەوەی خەڵکە لە ناڕەزایەتی دەربڕینیان و بە جۆرێک کە، هەر کەس کارتی میللی نەبێت، ناتوانێ بە نرخی دەوڵەتی، کەلوپەل بۆ ماڵە خۆی دابین بکات. شیاوی باسە، نرخی دەوڵەتی ئەو کەلوپەلانا، پەنجا لە سەت، نرخی کەمترە لەو کەلوپەلانە کە بە شێوەی ئازاد دەفرۆشترین.