کوردستان میدیا: سێ کەسی نەناسراو بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئازار و ئەزیەتی هاووڵاتییانی شاری سەقز دەدەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سێ کەسی چەکدار لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی شاری سەقز، بە ناوی کەسانی سەر بە حیزبی دێموکرات ئازار و ئەزیەتی هاووڵاتییان دەدەن و ئەوەش ترس و دڵەڕواکێی خستووەتە ناو خەڵکەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو سێ چەکدارە نەناسراوە لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی شاری سەقز بەتایبەت جادەی نێوان گوندی چاخلوو و یاپشخان بە ڕۆژ و بەبێ هیچ ترسیك دەستیان داوەتە ئازار و ئەزیەتی خەڵک و خۆیان بە ئەندامانی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناساندووە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا گوتی؛ ئەو کەسانە بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە داوای یارمەتی لە خەڵک دەکەن و ئەوەی هاوکارییان نەکات، بە زۆری چەک ئازار و ئەزیەتی دەدەن و یارمەتی لێدەستێنن.
خەڵکی ناوچەکە لەهەمبەر ئەو ڕووداوە نیگەرانن و گوتوویانە کە ئەو کەسانە هیچ پێوەندییەکیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نییە.