کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەوارە مێژوویییەکانی \"رێژاو\"ی کرماشان دزران

16:06 - 4 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: دزین و هەڵکۆڵینی ئاسەواری مێژوویی و کەونارایییەکانی رێژاو بە شێوەی نایاسایی و کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەکان، ناڕەزایەتیی کەوناراناسانی لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی کرماشان، کۆمەڵێک کەسی هەلپەرست لە بەخشی رێژاو سەربە شارستانی داڵەهوو، دەستیان داوەتە دزین و لەناوبردنی ئاسەوارە کەونارایییەکانی ئەو ناوچە و سەرەڕای ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان و کەوناراناسان، ئیدارەی میراسی فەرهەنگیی رێژیمی ئێران هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.

هاووڵاتییان لەو بڕوایە دان، گوێ خواندن و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئیدارەی میراسی فەرهەنگی لەهەمبەر ئەم دزییە، جێی گومانە ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە مۆرەکانی رێژیم لەم دزییەدا دەستیان بووبێت.

رێژاو یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرماشانە کەلە شارستانی داڵەهوو هەڵکەوتووە و کۆمەڵێکی زۆر ئاسەواری کەونارایی وەکوو \'\'یەزە جڕتی سێیەم\'\'ی تێیدا هەڵکەوتووە.