کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمجەد ئەمینی: هیوایەکمان بە هاتنەدیی دادپەروەری نییە

17:50 - 14 پووشپەڕ 2724

 ئەمجەد ئەمینی، باوکی شەهید ژینا ئەمینی، بە بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە ئینستاگرامەکەی، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم نیشان دا.

ئەمجەد ئەمینی لەم ستۆرییەدا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی خولی دووهەمی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماری نووسیویەتی: من و بنەماڵەکەم خاوەنی ڕای سەربەخۆین و ڕێکلام بۆ هیچ بەربژێرێک ناکەین، چونکە هیوایەکمان بە هاتنەدیی دادپەروەری لە داهاتوودا نییە.

هەڵویستی بنەماڵەی ژینا ئەمینی سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم هاوکاتە لەگەڵ هوڵویستی بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا کە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی تایبەت داوایان لە خەڵک کردووە کە بەشداری لەم شانۆیەدا نەکەن و بە بایکۆتی ئەم شانۆیە، پێداگرییان لەسەر پرۆسەی مافخوازی و داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتنەوەی مافی منداڵەکانیان کردووە.