![](/weney-mallperr/9191.jpg)
کوردستان میدیا: لە بوومەلەرزەی ئیلامدا ١٧هەزار دەست خانووبەرە تێکڕماون، ٤١٥ هاووڵاتیی بریندار بوونە و ١١٦ میلیار تمەنیش زیانی ماڵی بەو پارێزگایە گەیشتووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆێییەکان، پارێزگاری رێژیم لە ئیڵام رایگەیاندووە، بەپێی دوایین ئامارەکان، بوومەلەرەزە ١١٦ میلیار تمەن زیانی ماڵیی بە شارەکانی ئابدانان، موورمووری و دێهلوران گەیاندووە.
ئەو زیان ماڵییانە رووی لە زیادبوونەو هەتا ئێستا ١٧ هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون زیانیان پێ گەیشتووە و ژمارەی بریندارەکان لەو پارێزگایە، لە ٤١٥ کەس تێپەڕبووە.
نەبوونی ستادی پشتیوانی بەڕێوبەریی بەرنگاربوونەوەی رووداوەکانی چاوەڕوان نەکراوەکان، نەبوونی توانای بەڕێوبەرایەتی، نەبوونی بنکەی تەندروستی و فریاکەوتنی وەک مانگی سوور(هلا احمر)، رەچاونەکردنی ستانداردەکانی بیناسازی، رێگەوبانی نائەمن و ناستاندارد، کۆن بوونی بەشەکانی ئاو، بەرق و مخابەرات لە ئیلام، سەرەڕای ئەوەی کە زیانێکی قورسی بە هاووڵاتییانی ئەو شارە گەیاندووە بووەتە هۆی ئەوە کە ژیانی ئاسایی رۆژانەی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگای باکووری کوردستانی ئێران دژوارتر ببێت.