کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامی حیزبی دێموکرات ڕوو لە ئەندامان و لایەنگرانی خۆی لەبارەی دۆخی کوردستانی باشوور ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکه:
بەڕێزان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
وەکوو هەموو لایەکتان ئاگادارن، باشووری کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و خەباتی نەتەوەیی خۆیدا تێپەڕ دەبێت. سیاسەتی حیزبی ئێمە هەر لە سەرەتاوە دەستێوەرنەدان بووە له کاروباری پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەروەها هەردەم سیاسەتی پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاردانمان بۆ حیزبی خۆمان بە پرەنسیپێکی هەمیشەیی پێناسە کردووە.
لەو رووەوە داوا لە سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین، بە هەموو شێوەیەک خۆیان لە باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی باشووری کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ببوێرن و سیاسەتی فەرمیی حیزبی دێموکرات لەو پێوەندییەدا ڕەچاو بکەن. لە غەیری ئەوەدا بەرەوڕووی لێپێچینەوە دەبن.
کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران