کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان، هاووڵاتییەکی بەرەچەڵەک ئێرانیی بەتاوانی هەناردەکردنی کەلوپەلە پیشەیی‌یەکان بۆ ئێران سزا دا

17:39 - 28 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: سەردۆزگەری ئاڵمانی فێدراڵ، هاووڵاتییەکی بەرەچەڵەک ئێرانیی بەتاوانی هەناردەکردنی بەرهەمە پیشەیی‌یەکان کەلە پیشەی بەرنامەی مووشەکی رێژیمی ئێراندا کەڵکی لێ وردەگیرێت، تاوانبار کرد.
رادیۆ ئاڵمان بڵاوی کردەوە، سەردۆزگەری ئاڵمانی فێدراڵ، هاووڵاتییەکی بەرەچەڵەک ئێرانیی بەناوی عەلی رەزا. ب بەهۆی هەناردەکردنی کەرستە پیشەیی‌یەکان بۆ رێژیمی ئێران تاوانبار کرد.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، ئەو کەرستە و کەلوپەلەی کە لەلایەن ئەو هاووڵاتییە بۆ رێژیمی ئێران هەناردە کراوە بەرهەمی وڵاتی ئاڵمان بووە کەلە بەرنامەی مووشکی رێژیمی ئێراندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

نرخی ئەو کاڵایانە کە بۆ رێژیمی ئێران هەناردە کراون بە بڕی ٤٣٦ هەزار یۆرۆ مەزندە کراوە.

ئەو کەلوپەلەی کە بۆ ئێران بەڕی کراون بریتی بووە لە: پۆمپە ئاوییەکان و کەرستە پیشەیی‌یەکانی دیکە کەلە نێوان ساڵەکانی ٢٠١١ی زایینی هەتا ٢٠١٣ بۆ ئێران نێردراون.

ئەو شیرکەتەی کە ئەو کەرستانە بۆ هەناردە کراوە لە لیستی ئەو رێکخراوانەدا بووە کە گەمارۆی بەدژی پەسند کراوە.

ساڵانە دەیان شیرکەت و هاووڵاتی کە زۆربەیان رەگەزنامەی دوو وڵاتیان هەیە بە تاوانی پێشێلکردنی گەمارۆکان دادگایی و سزا دراون.