کوردستان میدیا: بانکێکی فەڕانسەوی بە تاوانی پێوەندی دارایی لەگەڵ ئێران و پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لە دژی رێژیمی ئێران، ٨.٨٣ میلیارد دۆلار سزا درا.
هەواڵدەریی ئەلجەزیرە بڵاوی کردەوە، لە رەوتی دادگایەکدا لە شاری نیۆیۆرک، بانکی \'\'بیئێنپی پاریباس\'\'ی فەڕانسەوی بە تاوانی \'\'پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لە دژی رێژیمی ئێران و چەند وڵاتی دیکە\'\' هەشت میلیارد و ٨٣٠ میلیۆن دۆلار سزای نەختیی بۆ بڕایەوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، بانکی \'\'بیئێنپی پاریباس\'\' لانیکەم ١٠٠ میلیارد دۆلار پارەی بۆ وڵاتانی ئێران، کووبا و سوودان گواستووەتەوە.
دادگای نیۆیۆرک لە کاتێکدا ئەو سزایەی دەرکردووە کە داواگر(وکیل)ی بانکەکە لە دادگا ئامادە بووە.
هەتا ئێستا بانکی \'\'جیپی مۆرگان\'\' زیاترین رێژەی سزای نەختیی لە پێوەندی لەگەڵ پێشێلکاریی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران بۆ بڕاوەتەوە و ساڵی رابردوو بە تاوانی پێشێلکاریی گەمارۆکان، ١٣ میلیارد دۆلار سزا درا.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکاوە بە مەبەستی پێشگیری لە پێشکەوتن لە بەرنامە ناوکییەکەی لە بوارەکانی ئابووری، زانستی، سیاسی و فرۆشی چەک و تەقەمەنییەکان سزای گەمارۆی ئابووریدا بەسەردا سەپا.
گەمارۆی هەناردەی نەوتی ئێران و بانکی ناوەندیی ئێران زیاترین کاریگەریی لەسەر ئابووریی ئێران و دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک داناوە و بە وتەی کارناسان، ئاسەوارەکانی ئەو گەمارۆیانە لە هەر شەڕێکی ماڵوێرانکەر خراپترە.