کوردستان میدیا: بنەماڵەی ئاوارە کوردەکانی کەمپی ئەلوەلید هەڵکەوتوو لە سنووری نیوان عێراق و سووریە، بەهۆی دۆخی نالەبار و تاقەتپڕووکێنیان بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو بانگەوازە روو لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و سەرجەم حیزبە سیاسییەکان بڵاو کراوەتەوە.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی هێزەکانی داعش و سووریە هێرشیان کردە سەر کەمپی ئەلوەلید لە پارێزگای ئەنباری عێراق و لە ئەنجامدا ئاوارەیەکی کورد بەناوی \'\'ئاسۆ عەزیز\'\' بریندار بوو و ئاوارەیەکی دیکەش کە عەرەبی ئەهوازی بوو کوژرا.
پاش ئەو هێرشە ئاوارەکانی ئەو کەمپە بە ناچاری کەمپەکەیان جۆڵ کردووە و هەندێکیان بەرەو سنوور ئوردون هەڵاتوون کە پێشتر راپۆرتەکەی لە کوردستان میدیا بڵاو کرایەوە.
دەقی بەنگەوازەکە بەم چەشنەیە:
بۆ رای گشتیی جیهان، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نێونەتەوەی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوی منداڵانی جیهانی و سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسی، کولتووری، کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی ئەسکەندیناڤیا و بەتایبەت وڵاتانی دانمارک و سوێد و نوروێژ!
وەک ئاگادارن کە ساڵانێکی زۆرە کۆمەڵێک پەنابەری کوردی ئێرانی کە پاش ماوەی پەنابەرانی کەمپی \'\'ئەلتاش\'\'ن، لە کەمپی \'\'ئەلوەلید\'\' لە نێوان سنووری عێراق ــ سوریەدا جێگرن. سەرەڕای چاوەڕوانییەکی تاقەت پڕووکێن و نەبوونی هیچ جۆرە پێداویستییەکی ژیان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی٢٢ی ژووەنی ٢٠١٤ی زایینی، لەلایەن گرووپی تێروریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو به داعش و چەکدارانی \'\'بەشار ئەسەد\'\'ەوە هێرشیان کراوەتە سەر و تۆپباران کراون و لە ئاکامدا کوژراوێک و بریندارێکی لێ کەوتووەتەوە.
شایانی باسە پاش ئەو ڕووداوە تۆقێنەرە دانیشتوانی کەمپی ناوبراو بشێوییان تێ کەوتووە و بەشێکیان بەرەو سنووری \'\'ئوردون\'\' هەڵهاتوون و بەشەکەی دیکەش لە دەوروبەری کەمپەکەدا خۆیان حەشارداوە و هەتا ئێستا چارەنووسی پەنابەرانی کەمپی ناوبراو ناڕوونە.
هەر بۆیە ئێمەو وەک کەس و کاری ئەو پەنابەرە کوردانەی کە دانیشتووی کەمپی ئەلوەلیدن دەستی یارمەتیتان بۆ رادەکێشین و داواکارین کە بە زووترین کات بە هانایانەوە بڕۆن و رێگا چارەیەکی گونجاویان بۆ بدۆزنەوە.
بەو هیوایەین کە هەست و ویژدانی مرۆڤانەتان بجووڵێ و ئەو ئەرکە ئینسانییە لە ئەستۆ بگرن و هەنگاوی پێویستی بۆ هەڵگرن.
بنەماڵەی پەنابەرانی کەمپی ئەلوەلید