کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایكۆتی هەڵبژاردن لەمەریوان بەنووسینی دروشم + وێنە

18:00 - 10 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەنووسینی دروشم و چالاكی تەبلیغی هەڵبژاردنی رێژیمی ئێرانیان بایكوت كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشاری مەریوان و دەورووبەریی بەنووسینی دروشم و بڵاو كردنەوەی تراكت هەڵبژاردنی سەركۆماریی رێژیمی ئێران تەحریم كراوە.
ئەو شوێنانەی چالاكی تەبلیغی لێ‌كراوە بریتین لەئاواییەكانی، ساوجێ‌، مێرگەدرێژ، كیكن و نچە، هەنجیران، هانە شێخە، گاگڵ، سەیفی خواروو و سەروو.
هەر لەو پێوەندییەدا لەسەر تابلۆی جادەكانیش دروشم نووسراوە.