![](/weney-mallperr/10548.jpg)
کوردستان میدیا: جەمیل فەتحی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک لەگەڵ مۆنیک سمیتس هاوکاری به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان، لە بلژیک چاوپێکەوتنیان پێک هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشهممهرێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، جه‌میل فه‌تحی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌وڵاتی بلژیک هاورێ له‌گه‌ڵ مۆنیک سمیتس هاوکاری به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان، له‌گه‌ڵ یاسمینهدێ هانه سکرتێری گشتیی حیزبی گه‌لی سه‌ر به‌هه‌رێمی فه‌رانسه‌وی زمانی والۆنیای بلژیک، چاوپێکەوتنیان پێک هێنا.
له‌وچاوپێکه‌وتنه‌دا مێژووی خه‌باتی گه‌لی کورد له‌کوردستانی ئێران به‌رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌کوردستانی ئێران پاش هاتنه‌سه‌رکاری رۆحانی ، بابه‌تی خه‌باتی دژ به‌تێرۆریزم و بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست به‌وردی باسیان له‌سه‌ر کرا.
سه‌ره‌تا نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سپاسی سکرتێری حیزبی گه‌لی کرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته و پاشان هۆکاره‌کانی دامه‌زرانی حیزب و ده‌سکه‌وته‌کانی له سه‌ره‌تای دامهزرانییهوهو هه‌روه‌ها خه‌باتی ئه‌م حیزبهدژ به‌دوو رێژیمی دیکتاتۆری، باس کرا.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا نوێنه‌ری حیزب رایگه‌یاند کهدامهزرانی حیزب خواستێکی سه‌رده‌مییانه‌ی گه‌لی کورد بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌مێژووی هاوچه‌رخی خۆیدا به شێوه‌یه‌کی دێموکراتیک- نه‌ته‌وه‌یی و سهردهمییانهداواکاریی مافه زه‌وتکراوه‌کانی بێت و له‌ره‌وتی خه‌باتدا حیزبی دێموکرات له‌سه‌ر هه‌ندێک پرنسیپ و به‌ها گه‌ردونییه‌کان پێداگریی کردووه.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا جەمیل فەتحی رایگه‌یاند که‌حیزبی دێموکرات حیزبێکی نهتهوهییهکهبۆ مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیک و فێدراڵ‌دا خه‌بات ده‌کا و باوڕی به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان هه‌یه‌و دێموکراسی وه‌ک زامن و وه‌دیهێنه‌ری ئه‌و مافانه ده‌زانێ.
فەتحی هه‌روه‌ها وتی، حیزبی دێموکرات رێز له‌هه‌موو ئەو یاسا و رێکه‌وتننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گرێت که‌په‌یوه‌ندیان به‌پارێزگاری کردن له مافهگهردوونییهکانی مرۆڤ هەیە.
له به‌شێکی دیکه‌دا نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات باسی هاتنه‌سه‌رکاری رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و رایگەیاند: له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا گه‌لی کورد زیاتر له‌هه‌مو گەلانی ئێران خه‌باتی کردووە بۆ رۆخانی رێژیمی پاشایه‌تی و هێنانه سه‌رکاری سیستمێکی دێموکراتیک سێکۆلار و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌رێگای ئاشتی خوازانه‌وه.
به‌لام بهداخهوهکۆماری ئیسلامی به‌سه‌پاندنی شه‌رێکی درێژ خایه‌ن و ده‌رکردنی فۆتوا بۆ سه‌رکوتی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکرات وه‌ڵامی داخوازه‌کانی دایه‌وه.
نوێنەری حیزبی دێموکرات رایگەیاند له حالێک‌دا ئێمه‌وه‌ک حیزب باوه‌ڕمان به‌گرتنه‌به‌ری تۆندوتیژی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان نه‌بووه، هۆکاری کێشه‌کان بوون و ماهییه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانهکهرێژیمێکی له‌بنه‌ڕه‌تدا دژ به دێموکراسی و مافی گه‌لان و یه‌کسانخوازییه.
له سه‌ر بابه‌تی مافی مرۆڤ نوێنه‌ری حیزب رایگه‌یاند که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی هه‌موو ئازادییه‌کان پێشیان پێ‌گیرا، سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێرانیش، واتهرۆحانی نه‌ته‌نیا هیچ ههنگاوێکی بۆ باشترکردنی بارودۆخی مافه‌کانی مرۆڤ ههڵنهگرتووهبهڵکوو ، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌لێنیه‌کانی ، به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێکخراوهجیهانی و غه‌یری حۆکمییهکان ره‌وشی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌کان به‌گشتی خراپتر بووه.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا مۆنیک سمیتس چه‌ند راپۆرتێکی سه‌باره‌ت به بارودۆخی زیندانیانی سیاسی کورد و له‌سێداره‌دانیان و کوشتنی کۆلبه‌ران پێشکه‌ش کرد.
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی ناوه‌کی باس له وه‌کرا که ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئێران پێشێلییاسا نێونه‌ته‌وه‌ییەکان و له‌سه‌ر درێژه‌دان بهبهرنامهناوکییەکهی خۆیان پێداگری ده‌که‌ن ، هه‌رچه‌ند پاش رێکه‌وتننامه‌ی ژێنێڤ ئێران له‌ژێر گوشاری سزا ئابورییه‌کاندا په‌نای بۆ وتووێژ برد به‌ڵام ئهوهبهمهبهستی رزگارکردنی رێژیم له‌و قهیرانهئابووری و سیاسییهبوو که‌به‌رۆکی ئه‌و رێژیمه‌ی گرتبووە.
هه‌رچه‌ند کهئێمهوهک حیزب هیوادارین که‌له‌رێگای وتوێژهوهکۆتایی بهبهرزهفرییهکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بهێندرێت، بەڵام ئەزمووننیشانی داوهکهدهسهڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌رکات ده‌رفه‌تیان هه‌بێت دیسان ، وێرای رێکه‌وتننامه، په‌ره بهچالاکییهئهتۆمییهکهی خۆیان ده‌ده‌ن.
جمیل فتحی وتی، ئێمهلەسهر ئه‌و باوهڕهیین کهرێژیمی ئێران بێ چه‌کی ناوکیش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌بۆ هه‌موو جیهان و له‌رێگای دامه‌زراندن و پاڵپشتی له تێرۆریزم و گروپهتوندڕهوهکان وه‌ک نموونهلهعێراق ، یه‌مه‌ن و لووبنان ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌ییە خستوهوەتە مهترسیەوە و ئهمهشسیاسهتی ئه‌و رێژیمهیهکهزیاتر له‌سێ دهیهلهمهوبهر پلانی بۆ دارێژتووە.
نوێنەری حیزب لە درێژەدا رایگەیاند کە پێویستهبگوترێ که‌کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌پێشێلکردنی سه‌روه‌ری وڵاتانی ئۆرووپایی چه‌ندین که‌سایه‌تی دژبه‌ری خۆی له وڵاته ئۆرۆپییه‌کان تێرۆر کردوه‌بۆ نموونهرێبهرانی حیزب و هاورێیانیان له وڵاتی ئۆتریش ۆ ئالمان.
له کۆتایی دیداره‌که‌دا سکرتێری پارتی گه‌ل، یاسمینهدێ هانه وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕینی خۆی و حیزبه‌که‌ی به‌ناسینی حیزبی دێموکرات و خه‌باته‌که‌ی و بارۆدۆخی گه‌لی کورد له‌کوردستانی ئێران وتی: ئێمه به‌چاوی رێزهوهدهڕوانینهخهباتی گه‌لی کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه له‌هه‌موو زه‌مه‌نێکدا دژ بهدیکتاتۆرهکان و زوڵم و زۆرداری خه‌باتی کردوه و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
یاسمینهدێ هانه رایگەیاندووە کە هەتا ئێستا ئاگاداری بارودۆخی کورد له‌ئێران نه‌بووین به‌ڵام ده‌مانهه‌وێ له ئهمرۆوهو له‌رێگای ئێوهوهزیاتر ئاڵوگۆری زانیاری بکه‌یین و هه‌وڵ ده‌ده‌یین کهبابهتهکهلهرێگای میدیا و راگهیاندنهوهبخهینه به‌ر چاوی لایه‌نگران و خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مان داوای کرد کهدرێژە بە په‌یوه‌ندییەکان بدەن .
کازیوە.ر