كوردستان میدیا: بنەماڵەی مەسعوود و خوسرەو كوردپوور دوای تێپەڕینی ٣٤ رۆژ لەیەكەم چاوپێكەوتنیان، توانیان بۆ جاری دووهەم چاویان بەو دوو رۆژنامەنووسە دەسبەسەركراوەی كورد بكەوێ.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٦ی جۆزەردان خێزانی خوسرەو و خوشكی برایانی كوردپوور توانیوانە لەگرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لەورمێچاوویان بەو دوو چالاكە دەسبەسەركراوەی مافی مرۆڤە بكەوێت.
لەو پێوەندییەدا كەماڵ حوسێنی رۆژنامەنووسی كورد بەماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، خوشكی برایانی كوردپوور و خێزانی خوسرەو بەشێوەی جیاجیا یەكەم جار چاویان بە مەسعوود و دواتریش چاویان بە خوسرەو كەوتووە.
حوسێنی وتیشی: ئەو چاوپێكەوتنە بەچاوەدێری و حوزووری بازجووی دۆسیەی برایانی كوردپوور و بۆماوەیەكی زۆر كورت ئەنجام دراوە.
ئەو رۆژنامەنووسە كوردە ئەوەشی خستەروو: مەسعوود و خوسرەو كوردپوور بەبەردەوامی ئیعترازییان بە ناڕوونی چارەنووسیان دەربڕیوە و هەروەها لەمەڕ درێژ كردنەوەی ماوەی دەسبەسەركرانیشیان زۆر ناڕازین.
پێشتریش بۆ یەكەم جار بنەماڵەی مەسعوود و خوسرەو كوردپوور دوای تێپەڕینی ٤٥ رۆژ لەدەستبەسەركردنیان، توانیبوویان لەگرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لەورمێچاویان بەو دوو رۆژنامەنووسە بكەوێت.
برایانی كوردپوور رێكەوتی ١٧و ١٨ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد دەسبەسەر كران و دوای سێ حەفتە راگرتنیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا رێكەوتی ٨ی خاكەلێوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە ورمێ راگوێزران.