![](/weney-mallperr/4412.jpg)
كوردستان میدیا: بنەماڵەی مەسعوود و خوسرەو كوردپوور دوای تێپەڕینی ٤٥ رۆژ لە دەستبەسەركردنیان، توانیان لەگرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ چاویان بەو دوو رۆژنامەنووسە بكەوێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، خێزانی خوسرەو و هەروەها خوشكی برایانی كوردپوور رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢ی بانەمەڕ توانیویانە لەژێر چاوەدێری و كونترۆڵی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات، برایانی كوردپوور لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ بۆماوەی دە هەتا ١٥خولەك ببینن.
هەر لەو پێوەندییەدا كەماڵ حوسێنی رۆژنامەنووس و هاوكاری ئاژانسی موكریان وێڕای پشت راست كردنەوەی ئەو هەواڵە بە كوردستان میدیای راگەیاند، هێزەكانی ئیتلاعاتی سپا ئیزنیان بە خێزان و خوشكی كوردپوورەكان نەداوە كە پێكەوە بیانبینن، بەڵكوو ئەو چاوپێكەوتە بەشێوەی جیاجیا بووە.
خێزان و خوشكی ئەو دوو رۆژنامەنووسە سەرەتا توانیویانە لەگەڵ خوسرەو چاوپێكەوتنیان هەبێ و دواتریش چاویان بە مەسعوود كوردپوور كەوتووە.
برایانی كوردپوور رێكەوتی ١٧و ١٨ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد دەسبەسەر كران و دوای سێ حەفتە راگرتنیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا رێكەوتی ٨ی خاكەلێوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە ورمێ راگوێزران.
دوای زیاتر لە سی رۆژ لەدەسبەسەر كردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە، رێكەوتی ٢١ی خاكەلێوە ماوەی دەستبەسەر كران(قەرار بازداشت)ی مەسعوود و خوسرەو كوردپوور، لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئێرانەوە بۆ ماوەی یەك مانگی دیكە درێژ كرابۆوە.