كوردستان میدیا: دوابه‌دوای پچڕانی پێوه‌ندییه دیپلۆماتیكییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به هۆی هێرش و په‌لاماری نادێموكراتیكانه و نادیپلۆماتانهی هێزه‌كانی ڕێژیم بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تاران و هه‌روه‌ها هێرشی به‌ربڵاوی زیاتر له ٢٠٠٠ به‌سیجی بۆ سه‌ر كۆنسوولگه‌ریی عه‌ره‌بستانی سعوودی له مه‌شهه‌د، چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بییش پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند.
له یه‌كه‌م هه‌نگاودا، وڵاتی به‌حره‌ین كه به‌رده‌وام ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات كه ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری نێوخۆیی ئه‌و وڵاته ده‌كات، ڕایگه‌یاند وێڕای پشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی عه‌ره‌بستان، ئه‌و وڵاته‌ش هه‌موو پێوه‌ندییه دیپلۆماتیكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی پچڕاند و ٤٨ كاتژمێر مۆڵه‌تی داوه به كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی باڵوێزخانه‌ی ئێران له به‌حره‌ین تا خاكی ئه‌م وڵاته بهجێبهێڵن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، وڵاتی سوودانیش ڕایگه‌یاند كه باڵوێزی ئێرانی له سوودان ده‌ركردووه و به‌م شێوه‌یه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا پچڕاندووه.
جگه له سوودان و به‌حره‌ین، وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، ڕایگه‌یاند كه ئاستی پێوه‌ندییه دیپلۆماتیكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێنێ و چیدیكه له ئاستی باڵوێزدا له‌گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندیی نامێنێ. هه‌ر بۆیه فه‌رمانی كردووه به باڵوێزه‌كه‌ی كه خاكی ئێران به‌جێبهێڵێ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌نگاوه به هۆی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێرانه له كاروباری وڵاتانی ناوچه كه له‌م دواییانه‌دا ئیدی سنووری به‌زاندووه و گه‌یشتووه‌ته لووتكه.
وڵاتی كوه‌یتیش له درێژه‌ی مه‌حكووم كردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری وڵاتانی ناوچه، به تایبه‌ت وڵاتانی ئیسلامی، سێ دیپلۆماتی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له كوه‌یت ده‌ركردووه.
ئۆپۆزێسیۆنی سوورییه‌ش وێڕای پاڵپشتی كردن له بڕیاره‌كه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌مه‌ڕ پچڕانی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌ستێوه‌ردانی ڕێژیمی ئێرانی له كاروباره‌كانی ناوچه‌كه به توندی ئیدانه و مه‌حكووم كردووه.
شایانی باسه چه‌ندین وڵاتی دونیاش هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی‌یان له ئێران مه‌حكووم كردووه. ئاڵمان و فه‌ڕانسه دوو وڵاتن كه به‌بێ هیچ دڕدۆنگییه‌ك ئه‌م كرده‌وه‌ی هێزه بهسیجییهكانی ئێرانیان مه‌حكووم كردووه. دوێنێش بان كی مۆن سكرتێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكدا هێرش و په‌لاماری سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی له ئێرانی مه‌حكووم كردبوو.
عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندووه كه له‌مه‌ڕ ئه‌م كرده‌وه نادێموكراتیك و نادپیلۆماتیكانهی ڕێژیمی ئێران، سكاڵای له‌سه‌ر ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه.