کوردستان میدیا: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌رپرسی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران ده‌زانێت ئێش و ئازاره‌کانی سه‌رده‌شت کۆتای‌یان نییه، له ساڵیادی کیمیایی بارانی ئه‌و شاره‌دا به دانی چه‌ند دروشم قه‌ناعه‌تی هێنا.
له حاڵێکدا ئه‌نجومه‌نی به‌رگه‌ری له به‌رکه‌وتوانی کیمیایی سه‌رده‌شت ده‌ڵێت: کێشه جۆراوجۆره‌کانی قوربانیانی کیمیایی سه‌رده‌شت به شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ به‌رده‌وامه.
عه‌لی لاریجانی به‌رپرسی مه‌جلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له کاتێکدا باس له مه‌زڵووم بوونی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و ... هتد ده‌کات، که پاش ٢٥ ساڵ له تێپه‌ڕ بوونی ئه‌و کاره‌ساته و کۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، بارودۆخ و ئیمکاناتی ده‌رمانی، بێهداشتی و خۆش‌بژیویی سه‌رده‌شت شیاوی خه‌ڵکی ئه‌و شاره نییه.
هه‌رچه‌ند له حاڵێکدا لاریجانی به‌رپرسی مه‌جلیسی رێـژیمی ئێران باس له ئێش و زامه‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی سه‌رده‌شت ده‌کا که ئاسه‌واره مه‌ترسیداره‌کانی کیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شت له‌سه‌ر گیان و حاڵی ژنان، پیاوان، منداڵان و لاوانی ئه‌و هه‌رێمه ماوه، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که بۆ پاش ٢٥ ساڵ هه‌تا ئێستا هیچ کرده‌وه‌یه‌کی جیدی له‌مه‌ڕ لابردن و که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه و گرفته‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه؟
شاری سه‌رده‌شت له رێکه‌وتی ٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، چوار جار که‌وته به‌ر هێرشی کیمیایی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی رێژیمی به‌عسی عێراق که بووه هۆی شه‌هید بوونی ١١٠ هاووڵاتی و ٨ هه‌زار که‌سی دیکەش تووشی چه‌کی کیمیایی بوون.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران کاره‌ساتی کیمیایی بارانی سه‌رده‌شت ناپه‌ژرێنێت
به‌پێی وته‌ی به‌رکه‌وتوان و چالاکانی بیاڤی به‌رگری له مافی بریندارانی کیمیایی، ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانی سه‌ربه رێژیم، نه ته‌نیا هاریکاریی به‌رکه‌وتوانیان نه‌داوه، به‌ڵکوو زۆربه‌ی کاته‌کان خودی ناوه‌نده‌کانی سه‌ربه رێژیم به دانانی له‌مپه‌ری یاسایی و نایاسایی، مافی برینداران و قوربانیانی بۆمبارانی کیمیایی سه‌رده‌شتیان چه‌ند قات پێشێل کردووه.
سیروان حه‌داد، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیایی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی کوردپا، گرفتی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به قه‌بووڵ نه‌کردنی راستییه‌کان له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وی که شاری سه‌رده‌شت کراوه‌ته ئامانجی هێرشی کیمیایی و تێیدا کۆمکوژی ئه‌نجام کراوه و ده‌بێ وه‌کوو باقی شاره‌کانی ئێران پاڵپشتیی لێ بکرێ و ژیانێکی ئاسایی و مرۆیی‌یان بۆ دابین بکرێت، وه‌سف کردووه.
عوسمان موزه‌ییه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی کیمیایی بارانی سه‌رده‌شت، گوتوویه‌تی: له تێکرای ٨ هه‌زار برینداری کیمیایی سه‌رده‌شت، ته‌نیا ١٣٤٠ به‌رکه‌وتوو به فه‌رمی وه‌کوو گیانبازی ٢٥% قه‌بووڵ کراون، له حاڵێکدا ٦ هه‌زار و ٦٠٠ برینداری دیکه په‌روه‌نده‌ی پزیشکییان نییه و له هیچ چه‌شنه تایبه‌تمه‌ندییه‌ک وه‌کوو به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیایی که‌ڵک وه‌رناگرن.