کوردستان میدیا: شاندیکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له یادی ٥١ ساڵه‌ی شۆڕشی ئهیلوول له وڵاتی سوێد، به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٨ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مه‌ولوود عه‌بدیلزاده له ئاهه‌نگی یادی ٥١ ساڵه‌ی شۆڕشی ئهیلوول به‌شدارییان کرد.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، باڵوێزی عێراقی فیدراڵ و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له حیزبه کوردستانییه‌کان و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان و له‌وانه‌ش حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌شدار بوون و برووسکه‌ی پیرۆزباییان خوێندرایه‌وه.
پارته جیاجیاکانی سوێد که به‌شداری ئه‌و رێوڕه‌سمه بوون، هه‌رکام به نۆبه‌ی خۆیان په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی رێوڕه‌سمه‌که کرد و له‌سه‌ر هاوپێوه‌ندی و پشتگیریی خۆیان له گه‌لی کورد پێداگرییان کرده‌وه.