کوردستان میدیا: به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیم له ناوچه سنورییه‌کانی سه‌رده‌شت، کۆڵبه‌رێک کوژرا و ٢ی دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رێکه‌وتی ٢١ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ژماره‌یه‌ک کۆڵبه‌ری کورد له ناوچه سنوورییه‌کانی سه‌رده‌شت کرانه ئامانجی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و له ئاکامدا کۆڵبه‌رێک به‌ناوی مه‌حموود دێوه‌لان کوژرا و دوو که‌سی دیکه‌ش به توندی بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، ناوی یه‌کێک له برینداره‌کان ساڵح ساڵحزاده و خه‌ڵکی گوندی ههڵوێیه و برینداری دیکه‌ش ناوی عه‌بدوڵڵایه که به‌توندی له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه بریندار بوون.
به‌پێی راپۆرتی کوردپا، ساڵح ساڵحزاده، سه‌ره‌ڕای برینداری له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوه و هه‌تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ک له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
له‌سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه، ٤ کۆڵبه‌ری کورد به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامی ــ نیزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ناوچه سنورییه‌کانی کوردستان کوژراون و ٥ کۆڵبه‌ری دیکه‌ش بریندار بوون.
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی