کوردستان میدیا: وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مريكا رایگه‌یاندووه، له ئاکامی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌دژی رێژیمی ئێران، ئه‌و وڵاته له مانگێکدا ٥ میلیارد دولار زیان ده‌کات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، رێکه‌وتی ٢٣ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا رایگه‌یاندووه، له ماوه‌ى ساڵێكدا گه‌مارۆکان کاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر پیشه‌ی نه‌وتی ئێران داناوه.
ده‌یوید کوهه‌ن، گوتوویه‌تی: به‌هۆی هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵی رابردوودا، هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران، یه‌ک میلیۆن به‌رمیل که‌می کردووه.
به‌وته‌ی ناوبراو ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه‌یه که له رۆژێکدا ٥٥%ـی هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران که‌می کردووه و له ئاکامیشدا له‌هه‌ر مانگێکدا ٥ میلیارد دۆلار زیان به‌و وڵاته گه‌یشتووه.
کوهه‌ن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی گوشاره‌کان بۆسه‌ر رێژیمی ئێران پێداگریی کردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: ئامانجی ئێمه پێشگیری له گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی ئێران نییه، به‌ڵکوو دانانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوکێشه سیاسییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئه‌مریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی له‌و بڕوایه دان، که ئامانجی رێژیمی ئێران دروست کردنی چه‌کی ناوکییه و له‌هه‌مبه‌ریشدا رێژیمی ئێران ئه‌و تۆمه‌ته ره‌ت ده‌کاته‌وه.
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی