کوردستان میدیا: ٢٦ی خه‌رمانان، ساڵـڕۆژی ٢٠مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له پێرلاشیزی پاریس به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، له گۆڕستانی پێرلاشیرزی پاریس و له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی میکۆنووس به به‌شداریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و چالاکی سیاسیی کورد، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێز هیجری له‌و رێوره‌سمه‌دا چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده بوان کرد و گوتی: ئێمه به‌دواداچوونی جیدیمان بۆ مه‌سه‌له‌ی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانمان کردووه، هه‌تا به‌و چه‌شنه بتوانین زانیاریی زێده‌تر له‌و په‌روه‌نده‌یه به‌ده‌ست بێنین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ئیستا شتێکی ئه‌وتۆمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بوونی هه‌یه که ئێمه وه‌کوو حیزبێکی سیاسی پشت به ده‌نگۆکان نابه‌ستین و له‌سه‌ر به‌ڵگه‌کان چڕ ده‌بینه‌وه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی سوسیالیستی باکووری کوردستان، کۆمیته‌کانی حیزبی دێمۆکرات له ئورووپا، پارتی یه‌کیه‌تیی کورد له سووریه، راه کارگر، یه‌کیه‌تیی فیداییانی خه‌ڵکی ئێران زۆرینه و کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆ دژی سه‌رکوتی هاووڵاتییانی ئیرانی له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بوون.
له کۆتایی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌که، له سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدانی میکۆنووس، بۆ سه‌ر گڵکۆی شه‌هید دوکتور قاسملوو و عه‌بدوڵڵا قادریئازهر، رێپیوانیان کرد.