کوردستان میدیا: کۆرێک له ژێر ناوی باروودۆخی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی ئێران و هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له‌و وڵاته‌دا له لایه‌ن رێکخراوی ئاڵمانی Berlin Mideast Freedom Forum بۆ هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکرات ـ ئاڵمان پێکهات.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سه‌ره‌تا به‌ڕێوەبه‌ری کۆڕه‌که، شتێفان سپهینهی، چه‌ند وته‌یەکی سه‌باره‌ت به شۆڕشی کورد له کوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرد. پاشان هیوا به‌هرامی باسێکی سیاسی - مێژوویی سه‌بارت به نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی ئێران کرد و ئه‌و فاکتانه‌ی که بوونه‌ته‌هۆکاری بن ده‌سته‌یی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران و زاڵبوونی نه‌ته‌وه‌ی فارسی له‌و وڵاته‌دا، بو به‌شداربووان شی کرده‌وه.
نوێنه‌ری حیزب لەئاڵمان لەدرێژه‌ی باسه‌که‌یدا پێداگری له سه‌ر ره‌وابوونی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد و باقی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی ئێران بو گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسین کرد.
بەهرامی لەدرێژه‌ی باسه‌که‌یدا ویست و ئێراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و باقی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی ئێرانی بو گه‌یشتن به نیزامێکی دێمۆکراتیک، سکۆلار و فیدراڵ له‌ئێراندا دووپات کرده‌وه.
هیوا به‌هرامی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له ئێران‌دا، سیاسه‌تی حیزبی دێمۆکراتی له‌و باره‌وه بۆ به‌شداربووان شی کرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که سه‌رکۆماری نوێی ئێران نه ویست و نه ئێمکانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئاڵوگۆڕی سه‌ره‌کی له‌و وڵاته‌دا پێک بێنێت.
نوێنه‌رانی چه‌ندین رێکخراوی ئاڵمانی، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان و کۆمه‌ڵێک خوێندکاری زانکۆی بێرلین به‌شداری ئه‌م کۆڕهبوون.