کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبیانووی دانانی مانکەنی ژنانە، ژمارەیەک دووکان لە سەقز داخران

18:27 - 5 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: پلۆمپ و داخرانی چەندین دووکان لەلایەن ئیدارەی ئەماکینی شاری سەقزەوە، هەڵگرتنی کەللـەی مانکەنە ژنانەکانی لەلایەن خاوەن دووکانەکانەوە لێ کەوتەوە.
یەکێک لە ماڵپەرەکانی شارستانی سەقز بڵاوی کردەوە، لەم چەند رۆژەی دواییدا \'\'هەڵگرتنی کەللـەی مانکەنە ژنانەکان\'\' لەلایەن دووکاندارەکانی شاری سەقزەوە لە \'\'ترس\'\'ی هێزەکانی ئیدارەی ئەماکینی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بووەتە رۆژەڤی بازاریان هاووڵاتییانی ئەو شارە.

دانیشتوویەکی شاری سەقز لەو پێوەندییەدا وتوویەتی: خاوەن دووکانەکان لەلایەن ئیدارەی ئەماکینەوە ئاگادار کراون کە دەبێ مانکەنەکان و بە تایبەت مانکەنە ژنانەکان بە بی سەر بخرێنە بەر دیدی هاووڵاتییان.

ئیدارەی ئەماکین دانانی مانەکەنە ژنانەکان لە بازار و دووکانەکان بە \'\'پێچەوانەی یاساکانی ئیسلام و شەرع\'\' لە قەلەم داوە و بەپێی ئەم یاسایە ژمارەیەک دووکانی پۆشاک فرۆشیی لە شاری سەقزدا داخستووە.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، جیاکردنەوەی درگای چوونە ژووەرەوەی ژنان و پیاوان یەکێکی دیکە لە هەوڵەکانی ئیدارەی ئەماکینی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بازارەکانی شاری سەقز دایە.

لەم پێوەندییەدا ئیدارەی ئەماکنینی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هۆی نەگۆڕینی ناوی دووکانەکانیان لە زمانی کوردییەوە بۆسەر فارسی و ئازەری لەلایەن هاووڵاتییانی ئورمیەوە، دەستیان دایە پلۆمپی دووکانەکان و تابلۆی ژمارەیەک لە دووکانەکانیان تێک دا.