کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزبی دێموکرات لە ساڵیادی دامەزراندنی \"کۆمەڵە\"

15:01 - 25 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ٤٥ـەمین ساڵڤەڕی دامەزراندنی کۆمەڵە لە بنکەی سەرەکی کۆمەڵە ــ رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەشدارییان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی لوقمان مێهفەر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە رێوڕەسمی ٤٥ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆمەڵە لە بنکەی سەرەکی کۆمەڵە - رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەشدارییان کرد.

رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵە لە بنکەی سەرەکی کۆمەڵە ــ رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەڕێوەچوو و لە رێوڕەسمەکەدا شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی بەم بۆنەوە پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە کرد.

کازیوە.ر