کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

20:28 - 26 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە کە لە بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڕێوە چوو؛ بەشداری کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی شاهۆ فەرازمەند ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە رێوڕەسمی ٤٩مین ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە بەشداریی کرد.

ئەو رێوڕەسمە لە بارەگای سەرەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێز بەڕێوە چوو.

شاندی حیزبی دێموکرات لەو رێوڕەسمەدا بە بۆنەی رۆژی ٢٦ی رێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە پەیامیان پێشکەش کرد.

ژوان. ک