کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان، لە یادی چلەی شەهیدانی عاموودا

23:04 - 23 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: ٤٠مین رۆژی یادی شەهیدانی عاموودا لە شاری \'\'بریمن\'\'ی ئاڵمان بە بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە و نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان، بەرز راگیرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـــ ئاڵمان، بە سەرپەرستیی \'\'شەهریار نەقشبەندی\'\' لە رێوڕەسمی یادی چلەی شەهیدانی عاموودا بەشداریی کرد.
ئەو رێوڕەسمە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی باکووری ئاڵمان بۆ یادی چلەی شەهیدانی عاموودا لە سووریە، لە شاری \'\'بریمن\'\'ی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
شاندی کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و هیوای ئەوەی خواست کە هەرگیز چیدیکە خوێنی کورد بە دەستی کورد نەڕژێت.
لەم رێوڕەسمەدا نوێنەری زۆربەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشدار بوون و هاودەریی خۆیان لەگەڵ ئەو لێقەوماوانی ئەو کارەساتە دەربڕی.