![](/weney-mallperr/6145.jpg)
كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەسوید بە سەرپەرستی مستەفا زارەعی بەشداریی لەپرسە و سەرەخۆشی مامۆستا شێركۆ بێكەس شاعیری ناوداری كوردا كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 14ی گەلاوێژ لە شاری ستۆكهۆڵم و بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتییەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان رێوڕەسمی پرسەی خوالێخۆشبوو شێركۆ بێكەس بەڕێوە چوو.
شاندی حیزبی دێمۆكرات وێڕای گەیاندنی پەیامی حیزب بە بنەماڵەی مامۆستا شێركۆ بێكەس، لەدەستچوونی شێركۆ بێكەسیان بە خەسارێكی زۆر بۆ هەموو گەلی كورد بەتایبەت كۆمەڵگەی هونەریی وەسف كرد.